به‌رپه‌رچی هه‌موو داگیرکه‌رێک ده‌ده‌ینه‌وه‌/ تورکیا په‌یڕه‌وی نێوده‌وڵه‌تیی پێشێل کردوووه‌

به‌شی سووریا- به‌سینه‌ شه‌عبان ڕاوێژکاری به‌شار ئه‌سه‌د ده‌ڵێت تورکیا په‌یڕه‌وی نێوده‌وڵه‌تیی پێشێل کردوووه‌ و سووریا به‌رپه‌رچی هه‌موو داگیرکه‌رێک ده‌داته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌سینه‌ شه‌عبان ڕاوێژکاری سه‌رکۆماری سووریا ڕای­‌گه‌یاندوووه‌ سووریا به‌رپه‌رچی هه‌موو چه‌شنه‌ داگیرکارییێک ده‌داته‌وه‌.

ناوبراو له‌ کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌ مۆسکۆ گوتوویه‌تی: ئێمه‌ به‌رده‌وام ده‌بین له‌ به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ی هه‌موو چه‌شنه‌ داگیرکارییێک. جا چ ئیسراییل بێت چ ئه‌مریکا و چ تورکیا. ئێمه‌ ده‌ستدرێژی قبووڵ ناکه‌ین.

ناوبراو وتیشی تورکیا په‌یڕه‌و و یاسای نێوده‌وڵه‌تیی پێشێل کردوووه‌ و هێرشی سه‌ربازیی تورکیا بۆ عه‌فرین "ده‌وامی تیرۆریزم"ه‌.

سه‌رچاوه‌: سپۆتنیک

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11728

Your Comment

You are replying to: .
captcha