به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس که‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی ده‌وڵه‌تیی "الاخباریه"ی سووریا ڕایگه‌یاند: هێزی مه‌ده‌نیی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی سووریا تا چه‌ند کاتژمێری داهاتوو ده‌گه‌نه عه‌فرین.
له ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوووه‌وه کۆمه‌ڵێک هه‌واڵی دژ به یه‌ک سه‌باره‌ت به گفتوگۆی نێوان یه‌په‌گه و ده‌وڵه‌تی سووریا له‌مه‌ڕ به‌رگری کردن له به‌رانبه‌ر هێرشه‌کانی تورکیا ده‌رکراوه.
تا ئێستاش هیچ به‌رپرسێکی فه‌رمی له هیچ لایێکه‌وه ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ی پشتڕاست نه‌کردۆته‌وه به‌ڵام که‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی ئه‌خباریه‌ی سووریا ئیدعای کرد ئه‌و هه‌واڵه‌ی له سه‌رچاوه‌یێکی متمانه‌پێکراوه‌وه وه‌رگرتوووه.
سه‌رچاوه: سپۆتنیک
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment