بەپێی هەواڵی کوردپرێس، خالد جەعفەری لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی هەماهەنگیی جیهادی کشتوکاڵی کوردستان کە لە سەر تەوەری گەشەپێدانی بەشی کشتوکاڵ بەڕێوە چوو وتی: وەزارەتی کشتوکاڵ لەو وەزارەتخانانەیە کە نوێنەری وەلی فەقی چالاکیی تێدا دەکات و ئەو بابەتە پیشان دەدات کە دەبێت زیاتر گوێڕاگری ئامۆچیارییەکانی ڕێبەری باڵای شۆڕی بین.
سەرۆکی جیهادی کشتوکاڵی کوردستان ئاماژەی دا بە ناوی ئیمساڵ کە ناوی «ئابووری خۆڕاگرانە و بەرهەم هێنان و ڕەخساندنی هەلی کار»ی لە سەر نراوە و زیادی کرد: بەشی کشتوکاڵ ڕۆڵێکی گرینگی لە جێبەجێ کردنی فەرمانەکانی ڕێبەریدا هەیە و لە ئێستادا بەشی کشتوکاڵ گرینگترین بەشی ئابووریی پارێزگای کوردستانە و دەتوانرێت لەم بەشە بۆ ڕەخساندنی هەڵی کەڵک وەربگیردرێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment