ڕێگا ناده‌ین ئه‌مریکا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی فورات جێگیر بێت/ پێوه‌ندیی ستراتێژیکی عێراق و ئێران پێگه‌ی تایبه‌تی له‌ داهاتووی ناوچه‌که‌دا هه‌یه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕاوێژکاری کاروباری نێوده‌وڵه‌تیی ڕێبه‌ری باڵای شۆڕش که‌ سه‌ردانی عێراقی کردوووه‌ له‌گه‌ڵ نووری مالیکی جێگری سه‌رۆک کۆماری عێراق و شێخ هه‌مام حه‌موودی جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق کۆ بوویه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌لی ئه‌کبه‌ر ویلایه‌تی له‌ دیداری خۆی له‌گه‌ڵ نووری مالیکیدا جه‌ختی کرده‌وه‌ هێزی به‌رخۆدانی ئێران ڕێگه‌ نادات ئه‌مریکییه‌کان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری فورات جێگیر بکرێن.

ڕۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی له‌نده‌ن له‌و باره‌یه‌وه‌ نووسیویه‌تی: ویلایه‌تی له‌ دیداره‌که‌یدا داوای له‌ هێزی به‌رخۆدانی ئێرانی کردوووه‌ ڕێگه‌ به‌ هێزی ئه‌مریکی نه‌دات له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری فورات جێگیر بکرێن و سه‌باره‌ت به‌ پڕۆژه‌ی واشنتۆن بۆ دابه‌ش کردنی ناوچه‌که‌ هۆشداری دا.

ویلایه‌تی له‌ دیداری جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراقیشدا ڕای‌گه‌یاند: ئێران و عێراق پێوه‌ندیی ستراتێژیکیان پێکه‌وه‌ هه‌یه‌ و ئه‌و پێوه‌ندییه‌ش ده‌وری تایبه‌تی ده‌بێت له‌ داهاتووی عێراق و سه‌رجه‌م ناوچه‌که‌.

ناوبراو زیادی کردوووه‌: پاراستنی عێراق پاراستنی ئێرانه‌ و چاره‌نووسی ئه‌و دوو وڵاته‌ لێک گرێ دراون.

لای خۆیشیانه‌وه‌ نووری مالیکی جێگری سه‌رۆک کۆماری عێراق و شێخ هه‌مام حه‌موودی جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق جه‌ختیان له‌سه‌ر گه‌شه‌پێدانی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێران کرده‌وه‌ و له‌سه‌ر زه‌رووره‌تی چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی ناوچه‌که‌ و نه‌بوونی هێزی بیانی و ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌که‌ جه‌ختیان کردوووه‌ته‌وه‌.

شیاوی ئاماژه‌یه‌؛ عه‌لی ئه‌کبه‌ر ویلایه‌تی که‌ له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمیی سه‌رۆکی کۆمکاری یه‌کێتیی ئیسلامیی عێراق سه‌ردانی به‌غدای کردوووه‌ دوو ڕۆژی ڕابردوو له‌گه‌ڵ ژماره‌یێک له‌ مه‌رجه‌عه‌ باڵاکانی ئایینی و هه‌روه‌ها به‌رپرسانی حکوومی و سه‌رکرده‌ سیاسییه‌کانی عێراق دیدار و گفتوگۆی کردوووه‌ و هادی عامری سه‌رۆکی ڕێکخراوی به‌در له‌و دیدارانه‌دا یاوه‌ری ویلایه‌تی بوووه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11691

Your Comment

You are replying to: .
captcha