به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مێراڵ ئاکشنه‌ر سه‌رۆکی IP پارت له لیدوانێکدا به توندی ڕه‌خنه له هاوپه‌یمانییه‌که‌ی ئه‌ردۆغان- باخچه‌لی ده‌گرێت و ڕایده‌گه‌یێنێت: ئه‌و کاته‌ی دانووستانی ئۆسڵۆ له نێوان په‌که‌که و پارتی داد و گه‌شه ڕووی دا لایه‌نێکی ئه‌و هاوپه‌یمانییه واتا بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی تورکیا وتبووی: "پارتی داد و گه‌شه له په‌که‌که‌ش مه‌ترسیدارتره. ئه‌گه‌ر به‌و حهسابهدا ڕانهگهیێن ناحهسابیمان کردوووه." له لایێکی دیکه‌وه هاوپه‌یمانییه‌که‌ی ئێستای پارتی داد و گه‌شه هه‌ڵوێست نواندن بوووه بۆ ئه‌وه‌ی بینوێنێت که "ئه‌مانه خوێن ده‌خۆنه‌وه". ئێستا ده‌بینین ئه‌مانه هه‌ردووک پاڵیان به پاڵی یه‌که‌وه داوه. ئێستا ئه‌مانه "هاوپه‌یمانیی نیشتمانی"یان پێکهێناوه و ئێمه‌ش بووینه‌ته "نانیشتمانی". ئه‌وان باش ده‌زانن هاوپه‌یمانی بکه‌ن. سه‌ره‌تا بوون به هاوپه‌یمانی په‌که‌که پاشان جه‌ماعه‌تی گوله‌ن و ئێستاش ئه‌وا هاوپهیمانییێکی نوێیان هه‌یه.
ناوبراو ئاشکراشی کرد: له تورکیا نوێژی مردوو بۆ دادپه‌روه‌ری خوێنراوه. ئێستا پڕۆسهیێک تێده‌په‌ڕێنین دادوه‌ره‌کان لێی ده‌ترسن. په‌رله‌مان به ته‌واوه‌تی هه‌ڵپێچراوه. ئه‌و نوێنه‌رانه‌ی فراکسیۆنی پارتی داد و گه‌شه پێکده‌هێنن خاوه‌ن ئیراده نیین ته‌نها چاویان له ده‌می یه‌ک که‌سه. له بچووکترین بابه‌ته‌کانیشدا ته‌نها یه‌ک که‌س بڕیاریان بۆ ده‌دات. ئه‌مه پێی ده‌ڵێن دیکتاتۆری.
مێراڵ ئاکشنه‌ر له وته‌کانیدا تیشکی خسته سه‌ر سیاسه‌ته‌کانی تورکیا به‌رانبه‌ر به ئه‌مریکا و گوتی: ئه‌ردۆغان له جیاتی ئه‌و هاوار هاواره بێجێگهیهی فێر ببێت له هه‌ر کوێ پێویست نه‌بوو قسه بکات با قسه نه‌کات. ئه‌مریکا دۆستی ئێمه‌یه یان دوژمنمان؟ ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا دوژمنی تورکیایه بۆچی بنکه سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مریکا له ئینجیرلیک و کۆرهجێک ههڵناپێچن؟
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment