به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئیبراهیم كاڵن گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا له وتارێکدا له ژێر ناوی "توركیا چاوه‌ڕوانی چی له ئه‌مریكا ده‌كات" كه ئه‌مڕۆ له ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی سه‌باح بڵاو كرایه‌وه نووسیویه‌تی: ئه‌گه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ی هاتوونه‌ته ناو کێشه‌کانی سووریا ده‌ست بکه‌ن به شه‌ڕی به‌وه‌کاله‌ت ئه‌وا ناگه‌ینه ئه‌و ئامانجانه. ئێستا له‌م ڕوووه‌وه پێشهاتی نوێ ڕوو ده‌ده‌ن بۆ نموونه له‌و قۆناغه‌دا ئه‌مریکا له‌وه ده‌رچوووه که ته‌نها به شکستهێنان به داعش و به مانه‌وه‌ی ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات (له سووریا) بکشێنه‌وه. ئیدی به‌رپرسانی ئه‌مریکی ئه‌وه ناشارنه‌وه که له داهاتووی سووریادا وه‌ک هێزێک به‌رامبه‌ر ئێران له گۆڕه‌پانه‌که‌دا ده‌مێننه‌وه و به‌م جۆره سووریا ده‌بێته مه‌یدانی جه‌نگی به وه‌کاله‌تی.
له درێژه‌ی ئه‌و وتاره‌دا باس له پاڵپشتیی ئه‌مریکا له YPG و سوپای دیموکراتیکی سووریاش کراوه و هاتوووه: هه‌ر پاڵپشتییێک که له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه بۆ ئه‌و گرووپانه ئه‌نجام ده‌درێت ده‌بێته هۆی به‌هێز بوونی په‌که‌که. تورکیا وه‌کوو ئه‌ندامێکی هاوپه‌یمانیی دژه‌داعش هه‌زاران چه‌کداری داعشی کوشتوووه. پرسه‌که ئێستا پاڵپشتی له تورکیا له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش یان پشتیوانی کردن نییه پرسه‌که ئه‌مه‌یه که ئه‌مریکا له زه‌ویندا له‌گه‌ڵ گرووپگه‌لێکی هه‌ڵه هاوکاری ده‌کات. ئه‌و ڕه‌وشه ناتوانێت به‌و شێوازه درێژه‌ی ببێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment