له‌ پێکدادانی نێوان په‌که‌که‌ و تورکیا له‌ جۆله‌مێرگ هێزێکی سوپای ئه‌و وڵاته‌ کوژرا

به‌شی تورکیا- له‌ پێکدادانی نێوان سوپای تورکیا و هێزه‌کانی په‌که‌که‌ له‌ پارێزگای جۆله‌مێرگ سه‌ربازێکی ئه‌و وڵاته‌ کوژرا.

کوردپرێس- به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌ وه‌ده‌ستهاتوووه‌کان له‌ ئه‌رکانی فه‌رمانده‌ییی هێزی چه‌کداری تورکیا، له‌ پێکدادانی نێوان هێزه‌کانی تورکیا له‌گه‌ڵ په‌که‌که‌ له‌ پارێزگای جۆله‌مێرگ سه‌ربازێکی ئه‌و وڵاته‌ کوژرا.

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵه‌ بڵاوکراوه‌کان، هێزه‌کانی په‌که‌که‌ هێرشیان کرده‌ سه‌ر بنکه‌ی سه‌ربازیی سوپای تورکیا له‌ ناوچه‌ی شه‌مزینانی پارێزگای جۆله‌مێرگ و له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی سوپای تورکیا شه‌ڕیان کرد که‌ له‌ ده‌رئه‌نجامدا هێزێکی سوپای تورکیا کوژرا.

هێزه‌کانی سوپای تورکیا بۆ ناسینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و پێکدادانه‌ ئۆپه‌راسیۆنێکی به‌ربڵاویان له‌ ناوچه‌ی شه‌مزینانی پارێزگای جۆله‌مێرگ ده‌ست پێکرد.

سه‌رچاوه‌: ئه‌نادۆڵو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11685

Your Comment

You are replying to: .
captcha