به‌هۆی که‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌یێکی موسافیرهه‌ڵگری ئێرانی لانی‌که‌م 60 که‌س گیانی خۆیان له‌ده‌ست دا

به‌شی ئێران- فڕۆکه‌یێکی موسافیرهه‌ڵگری گه‌شتی ئاسمانیی کۆمپانیای ئاسمان له‌ ناوچه‌ی سه‌میرۆمی ئیسفه‌هان که‌وته‌ خواره‌وه‌ و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ لانی‌که‌م 60 که‌س گیانی خۆیان له‌ده‌ست داوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فڕۆکه‌که‌ گه‌شتی ئاسمانیی تاران- یاسووجی گواستۆته‌وه‌ و کاتژمێر 5ی به‌یانیی ئه‌مڕۆ له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی مێهرئابادی تارانه‌وه‌ فڕیوه‌ و پاش ماوه‌یێک له‌ ڕادار ون بوووه‌.

ده‌وترێت فڕۆکه‌که‌ 60 موسافیر و 6 خزمه‌تکاری فڕۆکه‌ی تێدایه‌ و 20 خوله‌ک پاش ئه‌وه‌ی له‌ مێهرئاباده‌وه‌ فڕی له‌ ڕادار ون بوو و له‌ ده‌وروبه‌ری سه‌میرۆمی ئیسفه‌هان که‌وته‌ خواره‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11683

Your Comment

You are replying to: .
captcha