کوردپرێس:
ڕۆژی پێنجشەممە 2021/2/25 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سیاسەتکاری ناسراوی کورد عوسمان بایدەمیر کرد.
لە دیدارەکەدا جەخت لە گرنگیی یەکڕیزی نێوان هێز و لایەنە کوردستانییەکان و خەباتی ئاشتیخوازانەی گەلی کورد کرا لە پێناو پاراستنی مافە ڕەواکانیدا.
عوسمان بایدەمیر پشتیوانی خۆی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی، کە جێی ئومێدی گەلی کوردە و پێویستە هەموو لایەنە کوردستانییەکان پشتیوانیی بکەن.
سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتیوانیی عوسمان بایدەمیری کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە خەبات و تێکۆشانیدا لە پێناو گەلی کوردستان.
Your Comment