به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نه‌وزاد هادی له کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا له هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: به‌رپرسانی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان 12 که‌سیان به تۆمه‌تی ده‌ست هه‌بوون له ده‌مه‌قاڵه و شه‌ڕه‌قسه‌ی نێوان گه‌نجانی کورد و عه‌ره‌ب ده‌ستگیر کردوووه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد لێکۆڵینه‌وه له‌باره‌ی هۆکاری ئه‌م ڕووداوه به شێوه‌ی یاسایی درێژه‌ی هه‌یه و وتیشی: پارێزگاریی هه‌ولێر ئه‌و جۆره کاره شه‌خسی و غهیرحیزبی و غه‌یر سیاسییه ڕه‌ت ده‌کاته‌وه.
نه‌وزاد هادی ده‌شڵێت: پارێزگاریی هه‌ولێر پێشوازیی له تێکڕای هاووڵاتییان و ئیتنیک و که‌مینه‌کان ده‌کات چ له به‌شه مه‌رکه‌زییه‌کان و چ باشوور و شاره جۆراوجۆره‌کانی عێراق.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی هه‌واڵیی "بغداد الیوم"
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment