شه‌ڕه‌قسه‌ی نێوان گه‌نجانی کورد و عه‌ره‌ب له‌ هه‌ولێر ده‌ستگیر بوونی 12 تاوانباری لێکه‌وته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- پارێزگاری هه‌ولێر ده‌ڵێت: شه‌ڕه‌قسه‌ و ده‌مه‌قاڵه‌ی نێوان گه‌نجانی کورد و عه‌ره‌ب له‌ هه‌ولێر ده‌ستگیر بوونی 12 تاوانباری لێکه‌وته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نه‌وزاد هادی له‌ کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌ هه‌ولێر ڕای‌گه‌یاند: به‌رپرسانی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان 12 که‌سیان به‌ تۆمه‌تی ده‌ست هه‌بوون له‌ ده‌مه‌قاڵه‌ و شه‌ڕه‌قسه‌ی نێوان گه‌نجانی کورد و عه‌ره‌ب ده‌ستگیر کردوووه‌.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد لێکۆڵینه‌وه له‌باره‌ی هۆکاری ئه‌م ڕووداوه‌ به‌ شێوه‌ی یاسایی درێژه‌ی هه‌یه‌ و وتیشی: پارێزگاریی هه‌ولێر ئه‌و جۆره‌ کاره‌ شه‌خسی و غه‌یرحیزبی و غه‌یر سیاسییه‌ ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌.

نه‌وزاد هادی ده‌شڵێت: پارێزگاریی هه‌ولێر پێشوازیی له‌ تێکڕای هاووڵاتییان و ئیتنیک و که‌مینه‌کان ده‌کات چ له‌ به‌شه‌ مه‌رکه‌زییه‌کان و چ باشوور و شاره‌ جۆراوجۆره‌کانی عێراق.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی هه‌واڵیی "بغداد الیوم"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11674

Your Comment

You are replying to: .
captcha