بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە دوای کۆبوونەوەکانی بەغدا و داڤۆس کە لە یەک مانگی رابردوو ئەنجام دران ئەمجارە ،نێچیرڤانبارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە میونشن کۆبوونەوە بۆ گفتوگۆ لە سەر کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.
مەسروور بارزانی راوێژکاریی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە دوای کۆبووەنەوەی شاندی کوردستان لەگەڵ عەبادی رایگەیاند: ئێمە هەمیشە گوتوومانە لەگەڵ گفتوگۆین لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی عێراق، ئەم چاوپێکەوتنەش لەگەڵ عەبادی و شاندی یاوەری لە سەر ئەو کێشانە بووە لە نێوان بەغدا و هەولێر و چەندین بابەتی هەنووکەیی هەیە کە پێمان وابوو زۆر پێویستە چارەسەر بکرێن چوونکە زۆربەی پەیوەندی بە ژیانی رۆژانەی خەڵکەوە هەیە لەبەر ئەوە ئێمە بیر و بۆچوونەکانی خۆمان پێگەیاندن و گوێبیستی ئەوانیش بووین.
ناوبراو وتیشی: ئەوەی هەستمان کرد بە قسەی خۆیان گوتیان ئێمە دێینە پێشەوە و چارەسەری ئەو کێشانە دەکەین لە ماوەیێکی کورتدا و چاوەڕێ دەکەین بزانین چی دەکەن.
سەرچاوە: تۆڕی میدیاییی رووداو
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment