لیستی ئەو چەک و جیهازاتەی پێنتاگۆن بۆ تەیار کردنی هێزەکانی کورد و عەرەبی سووریا داوای کردووە

بەشی جیهان- پێنتاگۆن لیستێکی ئامادە کردووە کە بریتییە لە چەکی قورس و سووک لەوان 25000 چەکی کلاشنیکۆف و دەیان چەکی قورس وەکوو خومپارە کە بڕیارە ساڵی 2019 ڕادەستی هێزەکانی کورد و عەرەبی سووریای بکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا داوای تەرخان کردنی بودجەیێکی 300 ملیۆن دۆلاریی بۆ تەیار کردنی هێزەکانی کورد و عەرەب لە ساڵی 2019دا کردووە و چەکە پێویستەکانیشی دیاری کردووە. لەو لیستەدا چەکی کلاشنیکۆف و دەیان چەکی قورس وەکوو خومپارە داوا کراوە کە دووهێندەی ساڵی 2018یە.

لەو لیستەدا کە پێنتاگۆن داوای کردووە دوو جۆر خۆمپارە هاوێژ و دوو جۆر چەکی شان هاوێژ دەبینرێت.

بۆ ڕۆشن کردنەوەی ئەو لیستە نووسراوە هەوڵ دراوە تا ئەو جێگایە کە دەکرێت ئەو چەکانە بنێردرێت کە چاودێڕییان لە سەر بکرێت. ئەوش بە بۆنەی نیگەرانی دەربڕینی تورکیایە لە بارەی گواستنەوەی چەکەکان لە لایەن هێزە کوردەکانی سووریاوە بۆ پەکەکە.

پێنتاگۆن هەروەها 250ملیۆن دۆلاری بۆ سووریا لە ژێر ناوی دابین کردنی ئەمنییەتی سنوورەکان تەرخان کردووە کە باسی پێکهێنانی هێزی سەر سنووری کورد و عەرەبی تێدا نەکردووە.

ئەمریکا مانگی پێشوو ڕایگەیاند دەیهەوێت هێزێکی ئەمنییەتی پێکهاتوو لە هێزی کورد و عەرەب لە ناوچەکانی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریا پێکبێنێت. هەر چەندە ئەمریکا هەوڵی داوە تووڕە بوونی تورکیا هەمبەر ئەو بابەتە کونترۆڵ بکات بەڵام تورکیا ئەو هەوڵە وەکوو مەترسییێک بۆ سەر سنوورەکانی خۆی دەزانێت و مانگی ڕابردوو ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی دژی کوردەکان لە ڕۆژی 20ی جانیڤێریی 2018 لە عەفرین دەست پێکرد.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 11664

Your Comment

You are replying to: .
captcha