هه‌ره‌س­هێنانی کێوێک له‌ گێڵانغه‌رب قوربانیی لێکه‌وته‌وه‌

به‌شی کرماشان- سه‌رپه‌ره‌شتیاری قایمقامێتیی گێڵانغه‌رب ڕای­گه‌یاند: به‌رده‌وام بوونی باران بارین و هه‌ره‌س هێنانی کێوێک له‌ گێڵانغه‌رب دوو ماڵی ڕووخاند و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ یه‌ک که‌س گیانی له‌ ده‌ست دا و دووی دیکه‌ش بریندار بوون.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فه‌رهاد هیممه‌تی له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ هه‌واڵنێری ئیرنای ڕاگه‌یاند: شه‌وی ڕابردوو له‌ گوندی "چه‌مه‌ن گه‌لێن"ی گێڵانغه‌رب ڕێژنه‌ی باران بوووه‌ هۆی هه‌ره‌س هێنانی کێوێک و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ دوو ماڵی هاووڵاتییان ڕووخا و ڕووداوه‌که‌ کوژراوێک و دوو برینداری لێکه‌وته‌وه‌.

ناوبراو زیادی کرد: پاش ئه‌وه‌ی هه‌واڵی ڕووداوه‌که‌ گه‌یشته‌ ده‌ستمان تیمی فریاکه‌وتنی خێرا نێردرایه‌ ناوچه‌که‌ و خزمه‌تگوزاریی پێویست ئاراسته‌ کرا.

گێڵانغه‌رب ده‌که‌وێته‌ ڕۆژئاوای کرماشان و 208 گوندی هه‌یه‌ و حه‌شیمه‌تێکی 72 هه‌زار که‌سی له‌ خۆ ده‌گرێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11656

Your Comment

You are replying to: .
captcha