بوركانێكی گه‌وره‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ژیانی 100 ملیۆن كه‌س ده‌كات

به‌شی زانست و ته‌کنه‌لۆجیا- زانایانی زانكۆی كۆبه‌ی ژاپۆن هۆشدارییان دا له ‌ته‌قینه‌وه‌ی بوركانێكی گه‌وره‌ ئه‌وه‌ش له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی وڵاته‌كه‌یان.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌پێی زانیاریی زاناكان، ئه‌و بوركانه‌ ته‌قینه‌وه‌یێكی گه‌وره‌ی ده‌بێت ‌و هه‌ڕه‌شه‌ له‌سه‌ر ژیانی 100 ملیۆن كه‌سی ئه‌و ناوچه‌یه‌ ده‌كات و بوركانه‌كه‌ی لێ ڕوو ده‌دات.

هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌کان مه‌ودای ته‌قینه‌وه‌ی بوركانه‌كه‌ ڕووبه‌ری 34 بۆ 41 كیلۆمتر چوارگۆشه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌ش مه‌ودایێكی گه‌وره‌ و فراوانه‌.

ڕۆژنامه‌ی "ئێكسپرێس"ی به‌ریتانی له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و بوركانه‌ باس له‌وه‌ ده‌کات كه بورکانه‌که‌‌ له ‌ناو ده‌ریای كیكای ژاپۆن ڕوو ده‌دات كه‌ مه‌ودای ڕۆشتنه‌كه‌ی 10 كم و هه‌روه‌ها بۆ ماوه‌ی 600 مه‌تر به‌رز ده‌بێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11650

Your Comment

You are replying to: .
captcha