به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئاژانسی ناسا بڵاوی کردوووه‌ته‌وه ئه‌م گه‌له ئه‌ستێره‌یه ناوی "NGC 3344"ی لێنراوه و قه‌باره‌که‌ی نیو ئه‌وه‌نده‌ی قه‌باره‌ی گه‌له ئه‌ستێره‌ی کاکێشان ده‌بێت به‌ڵام به شێوه‌یێکی جوانتر ده‌رده‌که‌وێت.
ئه‌و وێنه‌یه‌ی تێلسکۆپی هه‌بڵ گرتوویه‌تی بۆ ئه‌م گه‌له ئه‌ستێره‌یه یارمه‌تی زانایانی گه‌ردوونناسی ده‌دات تاوه‌کوو بتوانن له ورده‌کارییه‌کانی پێكهاته‌ی ئاڵۆزی ئه‌م گه‌له ئه‌ستێره‌یه تێبگه‌ن.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه: "ئه‌و وێنه سه‌رسوڕهێنه‌رانه‌ی گیراون له ئه‌نجامی توانای تێلسکۆپی هابڵن که به کوالێتییێکی به‌زر وێنه‌کانی گرتوووه و له هه‌مان کاتدا شوێنی گه‌له ئه‌ستێره‌که‌ش ده‌گمه‌نه".
به سه‌یر کردنی دیواری گه‌له ئه‌ستێره‌که زانایان پێکهاته‌یێکی ستوونی ده‌بینن و هه‌روه‌ها دیمه‌نی ناوه‌ندیی گه‌له ئه‌ستێره‌که قه‌باره و هێڵ و ده‌وروبه‌ره‌کانی به دره‌وشاوه‌یی نیشان ده‌دات.
هه‌ر وێنهیێكی ته‌واو پێكهاتوووه له کۆمه‌ڵێک وێنه چوونکه تێلسکۆپه‌که له توانایدا نییه وێنه‌ی گه‌له ئه‌ستێره‌یێک به یه‌کجار بگرێت به‌م ورده‌کارییه ته‌واوه‌وه.
هه‌بڵ وێنه‌ی ته‌نه‌کانی بۆشاییی ئاسمان له دوورییه جیاوازه‌کانه‌وه ده‌گرێت و ڕێگه‌خۆشکه‌ره بۆ زانایان تا بتوانن ده‌ره‌وه‌ی چینی ئۆزۆن و بۆشاییی ئاسمان ببینن.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment