به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مین به‌کر، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به SNNی ڕاگه‌یاند: حکوومه‌تی عێراق له ڕێگه‌ی دوو پڕۆژه‌یاساوه که ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ھه‌وڵی په‌سه‌ند کردنی ده‌دات، ناچار ده‌کرێت ده‌ست به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و پارانه‌ی ھه‌رێمدا بکات که به نایاسایی بردراونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی وڵات و میکانیزمه‌کانی ھێنانه‌وه‌ی پاره‌کان ئاشکرا ده‌کات.
ناوبراو ده‌ڵێت: ھه‌ر دوو پڕۆژه‌یاسای (ئه‌وه‌ی ھه‌ته له کوێ بوو، ھێنانه‌وه‌ی پاره دزراوه‌کانی عێراق) خوێندنه‌وه‌ی یه‌که‌می بۆ کراوه و لیژنه‌یێکی تایبه‌تیش بۆ ھێنانه‌وه‌ی پاره دزراوه‌کان پێکھێندراوه به‌ڵام ویستمان له ڕێگه‌ی ئه‌و دوو پرۆژه‌یاسایه‌وه کاره‌که به سیستم بکرێت.
ئه‌مین به‌کر وتیشی: "به په‌سه‌ند کردنی ئه‌و دوو پڕۆژه‌یاسایه، حکوومه‌تی به‌غدا پابه‌ند ده‌بێت به‌وه‌ی ده‌ست به ھه‌نگاوی کرداری بکات بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاره‌کان".
ناوبراو له‌باره‌ی میکانیزمی ھێنانه‌وه‌ی پاره‌کانیش ئاشکرای کرد: ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ی پاره‌ی به‌رپرسانی ھه‌رێمیان تێدا ھه‌ڵگیراوه، په‌یماننامه و ڕێککه‌وتنی دوو قۆڵی بکرێت و داواش له پۆلیسی ئینته‌رپول و ده‌زگا ئهمنییهکانیتری نێوده‌وڵه‌تی بکرێت که ھاوکارییان بکه‌ن له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاره‌کان و دۆزینه‌وه‌یان له بانکه‌کانی جیھان، جگه له‌وه‌ش په‌یوه‌ندییێکی باش له‌گه‌ڵ سندوقی دراوی نێودوڵه‌تی و بانکی نێوده‌وڵه‌تی دروست بکرێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
به وته‌ی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا زیاتر له 120 ملیار دۆلار ھاتۆته ھه‌رێمی کوردستانه‌وه و ئه‌و بڕه‌پاره‌یه‌ش به باشی خه‌رج نه‌کراوه و به‌ھۆی سیاسه‌تی ناته‌ندروستی ئابووریشه‌وه، وڵاتانی تورکیا و ئێران سوودیان لێی بینیوه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment