بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فێدریکا موگرینی داوا لە تورکیا دەکات لە هێرش بۆسەر هێزی کوردی سووریا خۆڕاگر بێت و هەوڵەکانی لەسەر داعش خڕ بکاتەوە.
سەرۆکی سیاسەتی دەرەوەی ئەورووپا لەمبارەوە بە هەواڵنێرانی وت: وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا پرسی هێرشی تورکیا بۆسەر عەفرینیان لەگەڵ عومەر چیلەک بەرپرسی کاروباری ئەورووپا لە کابینەی تورکیا باس کردووە. ئێمە نیگەرانیی خۆمان سەبارەت بە ڕووداوەکانی ئەم دواییە و خەسار و لەناوچوونی خەڵکی مەدەنی و پاشهاتە مرۆییەکانی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تورکیا لە باکووری سووریا دەربڕیوە.
هەروەها وتیشی: دەبێ ئامانجی ئۆپەراسیۆنی سەربازی داعش بێت و ئەو گرووپانەی لە لیستی تیرۆری نەتەوە یەکگرتووەکاندان. تورکیا دەبێ لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەیدا دان بە خۆدا بنێت.
سەرچاوە: فرانس ٢٤
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment