ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتوون دەسبەجێ ڕاوەستێت

بەشی تورکیا- ئێرتوغروڵ کورەکچی نوێنەری ئەزمیر لە پارلەمانی تورکیا و ئەندامی پارتی دیموکراتیکی گەلان دەڵێت ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتوون دەبێ هەرچی زووتر ڕاوەستێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئێرتوغروڵ کورەکچی نوێنەری ئەزمیر لە پارلەمانی تورکیا لە لیستی هەدەپە لە گۆڕەپانی پارلەمانی ئەو وڵاتە ڕەخنەی لە هێرشی تورکیا بۆ سەر کانتۆنی عەفرین گرت و دەری‌بڕی: ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتوون دەبێ خێرا ڕاوەستێت و کۆتایی بەو پێکدادانە بهێندرێت.

ناوبراو لە درێژەی وتەکانیدا ئەوەشی خستۆتە ڕوو: ئێمە هەموومان دەزانین تا ئێستا تەنانەت یەک هێرشیش لە ناوچەی عەفرینەوە نەکراوەتە سەر تورکیا، هەمووان ئەمە چاک دەزانین.

سەرچاوە: ڕۆژنامەی تەقویم

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 11634

Your Comment

You are replying to: .
captcha