بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هەواڵدەریی دۆغان باس لەوە دەکات بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرۆکی پۆلیسی تورکیاوە وەدەست هاتوون، هێزی دژە تیرۆری پۆلیس بە فەرمانی دادستێنی کۆماریەتی تورکیا لە ئەنقەرە و ٧ پارێزگای دیکەی ئەو وڵاتە ئۆپەراسیۆنێکی بەربڵاویان دەست پێکردووە دژ بە بەشی دابینکاریی ماڵیی جەماعەتی گولەن.
بەپێی زانیارییەکان تاوەکوو ئێستا ٥٢ کەس بە تۆمەتی هاوکاری لە بەشە دابینکاریی ماڵی بۆ جەمائەتی گولەن دەستگیر کراون.
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment