ئاڵمانیا خۆپیشاندان دژ بە ئۆپەراسیۆنی عەفرینی قەدەغە کرد

بەشی تورکیا- پۆلیسی کۆڵنی ئاڵمانیا ڕای‌گەیاندووە خۆپیشاندانی لایەنگرانی پەکەکە لە دوو شاری کۆڵن و لیڤێرکۆزێن دژ بە ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتوونی تورکیا لە کانتۆنی عەفرین قەدەغەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە ئاڵمانییەکانەوە وەدەست هاتوون پۆلیسی کۆڵن ڕای‌گەیاندووە خۆپیشاندانی لایەنگرانی پەکەکە کە بڕیار بوو سبەینێ لە دوو شاری کۆڵن و لیڤێرکۆزێن دژ بە هێرشی تورکیا بۆ سەر کانتۆنی کوردنشینی عەفرین بەڕێوە بچێت قەدەغەیە و دەبێ هەڵوەشێتەوە.

هۆکاری قەدەغە کرانی خۆپیشاندانەکەش ئەوەیە کە پەکەکە لە ئاڵمانیا وەکوو گرووپێکی تیرۆریستی ناسراوە و بەکارهێنانی هەموو هێمایێک کە شاندەری ئەو گرووپە بێت قەدەغەیە و لەمەوبەدواش بەکارهێنانی هێماکانی پەکەکە لە خۆپیشاندانەکان تاوان هەژمار دەکرێت و بەدواداچوونی یاساییشی بۆ دەکرێت.

سەرچاوە: تەلەفزیۆنی NTVی تورکیا

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 11615

Your Comment

You are replying to: .
captcha