کاردانەوەی ئێران هەمبەر وتەکانی سەرۆک کۆماری فەرانسا

بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە جەختی کرد: کۆماری ئیسلامیی ئێران هەرگیز مۆڵەت نادات دیتران هەوڵ بۆ دابەزاندنی توانای بەرەنگاربوونەوەی بدەن و هاوکات وڵاتانی ناوچەکە بە ئەنواعی چەک و جیهازات تەیار بکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەهرام قاسمی کاردانەوەی هەمبەر وتەکانی ئەم دواییەی سەرۆک کۆماری فەرانسار پیشان دا و وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران خوازیاری سەقامگیر بوون و جێگیر بوونی ئاشتی و ئاشتەوایی لە ناوچەکەدایە و لەم ڕێگەیەشدا بە لە بەرچاو گرتنی بنەما هەمیشەییەکانی خۆی هەموو هەوڵ و تێکۆشانی دەخاتە گەڕ.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە درێژەدا وەبیری هێنایەوە وتەکانی ئەم دواییەی ئیمانوئێل ماکرۆن لە سەر بنەمای پێش داوری کردن و تێڕوانینی ناڕاستەقینەیە، هەبوونی ئەو هەڵویستە لایەنگیرانەیە یارمەتی بە باشتر بوونی دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست نادات.

ناوبراو وتیشی: توانای مووشەکیی ئێران لە چوارچێوی سیاسەتی بەرگرانەدایە، مەترسیی ڕاستەقینە ڕکابەریی ئەمریکا و ژمارەیێک لە وڵاتانی ئەورووپییە بۆ فرۆشتنی چەک و تەقەمەنی بە هەندێک لە وڵاتانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە هەوڵێکی بزوێنەر دێتە ئەژمار.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 11612

Your Comment

You are replying to: .
captcha