تورکیا ناوەندێکی دیکەی چاودێڕی کردنی ئاگربڕ لە سووریا دروست دەکات

بەشی تورکیا- ئەرتەشی تورکیا ناوەندێکی دیکەی چاودێڕی کردنی ئاگربڕ لە گوندی «عەس سیرمان» سەربە ناوچەی مارەدین عومان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری ئیدلیب چێدەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە کاتێکدا کە ئەرتەشی تورکیا هێرشەکانی بۆ سەر عەفرین بەردەوامە لە لایێکی دیکەوە بنکە سەربازییەکانی لە ئیدلیب لە ژێر ناوی ناوەندی چاودێڕی کردنی ئاگربڕ گەشە پێدەدات و ناوەندێکی دیکەی چاودێڕی کردنی ئاگربڕ لە گوندی «عەس سیرمان» سەربە ناوچەی مارەدین عومان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری ئیدلیب چێدەکات.

کاروانێکی سەربازیی ئەرتەشی تورکیا لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی دانووستانەکانی ئەستانە شەوی ڕابردوو گەیشتنە نێو خاکی سووریا و لە ئیدلیب سەقامگیر کران.

ئەو ناوەندە لە قووڵایی 70 کیلومەتریی سنوورەکانی تورکیادایە.

سەرچاوە: کەناڵی NTV

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 11611

Your Comment

You are replying to: .
captcha