ئەمریکا پشتگیری لە تورکیا دەکات لە بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە

بەشی تورکیا- وەزیری بەرگریی ئەمریکا، جێمس ماتیس رایگەیاند کە ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە پشتگیری کردنی تورکیا لە بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە و هەڕەشەکانی دیکەی تیرۆر.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن) رایگەیاند، جێمس ماتیس و نورەددین جانیکلی وەزیری بەرگریی تورکیا، لە پەراوێزی کۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگریی وڵاتانی ناتۆ لە بەلجیکا کۆبوونەوە و جەختیان لەسەر پەیوەندییە دێرینەکانی هەردوو وڵات کردەوە لە بواری بەرگریدا.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەی پنتاگۆندا تیشک خراوەتە سەر ئەوەی کە ماتیس و جانیکلی رێککەوتن لەسەر پتەو کردنی هەماهەنگییەکان لە بواری بەرگری و بەردەوامیدان بە چالاکییەکانی بەرگری و گفتوگۆکان.

سەرچاوە: هابر 7

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 11609

Your Comment

You are replying to: .
captcha