به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌سه‌ن ڕۆحانی له سه‌ردانه‌که‌یدا که سێ ڕۆژ ده‌خایێنێت، پرسی تۆکمه کردنی پێوه‌ندیی دوولایه‌نه له‌گه‌ڵ هێندیستان تاوتوێ ده‌کات و ئه‌و سه‌ردانه‌ش وه‌کوو وه‌ڵامێک بۆ سه‌ردانه‌که‌ی ساڵی ڕابردووی سه‌رۆک‌وه‌زیرانی هێندیستان بۆ تاران هه‌ژمار ده‌کرێت.
سه‌رۆک‌کۆماری ئێران له ئاپۆڕه‌ی هه‌واڵنێراندا سه‌باره‌ت به سه‌فه‌ره‌که‌ی ڕای‌گه‌یاند: له‌و سه‌ردانه‌دا له‌گه‌ڵ سه‌رۆک‌وه‌زیران و سه‌رۆک‌کۆمار و ژمارەیێک لە بەرپرسان و بازرگانانی ئەو وڵاتە کۆبوونەوەمان دەبێت.
حەسەن ڕۆحانی زیادی کرد: لە هێندستان کۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانیم دەبێت و لەگەڵ زانایانی ئاینیی موسڵمانیش کۆ دەبینەوە.
ناوبراو گوتیشی: ئێران و هێندستان پێوەندیی لەمێژینەیان هەیە و زمانی فارسی تا چەند سەدە لەوە پێش زمانی هەموو نیمچەدوڕگەی هێندستان بوو.
سەرۆک کۆماری ئێران ئەوەشی خستە ڕوو کە لە هەموو ڕەهەندێکی کەلتووری، ئابووری، سیاسی و بازرگانیدا پێوەندیمان لەگەڵ یەکتر هەیە و یەک لە گرینگ‌ترین خاڵەکانی پێوەندیی نێوان دوو لایەن پرسی ترانزیتە و لەم سەردانەشدا پەرەپێدانی کەرتی بازرگانی و ئاڵوگۆڕ و گواستنەوەی کاڵا تاوتوێ دەکرێت.
ڕۆحانی ئاماژەی بە دوو بەشی سەردانەکەی بۆ هێندستان کرد و وتی لە بەشی یەکەمدا سەردانی حەیدەر ئاباد دەکەم و لەگەڵ موسڵمانانی ئەو ناوچەیە دیدارم دەبێت و شوێنەوارە مێژوویییەکانی ئەو ناوچەیە بەسەر دەکەینەوە.
سەرۆک کۆماری ئیران ئەوەشی وەبیر هێنایەوە کە سەردانەکەی بەڕێز مۆدی بۆ ئێران دەروازە پێوەندیی نێوان ئێران و ئەو وڵاتەی ئاوەڵاتر کرد و هیوای ئەوەی خواست کە ئەم سەردانە ببێتە تەواوکەری سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی هێندستان بۆ تاران.
شیاوی ئاماژەیە لەو سەردانەدا سەرۆکی نووسینگەی سەرۆک کۆمار، جێگری ئابووری و وەزیرانی دەرەوە، ئابوور، پێشەو کانگا و هەروەها وەزیری نەوت یاریدەدەری سەرۆک کۆمارن.
کۆدی هەواڵنێر: 60103
Your Comment