پڕۆژه‌ی پێشمه‌رگه‌ بۆ ڕزگار کردنی هه‌ندێک ناوچه‌ی خورماتوو

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- فه‌رمانده‌یێکی هێزی پێشمه‌رگه‌ باس له‌وه‌ ده‌کات ئه‌و هێزه‌ پڕۆژه‌یێکی بۆ ڕزگار کردنی چه‌ند ناوچه‌یێکی خورماتووی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دینی عێراق له‌ بنده‌ستی داعش هه‌یه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د جه‌وری فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ ناوچه‌ی ناوگڵ له‌ دووزخورماتوو ده‌ڵێت: گه‌ڵاڵه‌یێکی ئه‌منیمان ئاماده‌ کردوووه‌ بۆ ڕزگار کردنی گونده‌کانی دراجی، قه‌ڵا، قومبه‌له‌ک، وزرا و جه‌جان له‌ دووزخورماتوو که‌ چه‌کدارانی داعش په‌نایان به‌ ئه‌و گوندانه‌ بردوووه‌ و ئێستاش خه‌ریکین به‌ره‌و ئه‌و ناوچانه‌ پێشڕه‌وی ده‌که‌ین.

شیاوی ئاماژه‌یه؛‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ماوه‌یێک پێش ئێستا داوای له‌ سوپای عێراق کرد له‌ شاری دووزخورماتوو جێگیر ببن ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌ی چۆڵ کرد هه‌ر بۆیه‌ش هێزه‌کانی عێراق به‌ هه‌ماهه‌نگیی پێشمه‌رگه‌وه‌ ده‌ستیان دایه‌ پاکسازیی ناوچه‌کانی دووزخورماتوو له‌ داعش.

سه‌رچاوه‌: شه‌فه‌ق نیوز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11603

Your Comment

You are replying to: .
captcha