وێ‌ده‌چێت په‌سه‌ند نه‌کرانی بودجه‌ی 2018ی عێراق ئانقه‌ست بێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عێراق و ئه‌ندامی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ وێ‌ده‌چێت په‌سه‌ند نه‌کرانی بودجه‌ی 2018ی عێراق ئانقه‌ست بێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌سعوود حه‌یده‌ر له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ بنکه‌ی هه‌واڵی "بغداد الیوم"دا ئاماژه‌ ده‌کاته‌ ئه‌وه‌ی مافی هاووڵاتییانی کورد و ئه‌و پارێزگاگه‌له‌ی نه‌وتیان هه‌یه‌ له‌ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی 2018ی عێراق ڕه‌چاو ناکرێت و ده‌شڵێت: چی چاکسازی له‌ پڕۆژه‌یاساکه‌ له‌ په‌رله‌ماندا ده‌کرێت حکوومه‌ت ڕه‌تی ده‌کاته‌وه‌ و هه‌ر بۆیه‌ش وێ‌ده‌چێت په‌سه‌ند نه‌کرانی بودجه‌ی 2018ی عێراق به‌ ئانقه‌ست بێت و نیازێکی له‌ پشته‌وه‌ بێت.

مه‌سعوود حه‌یده‌ر زیادیشی ده‌کات: باس له‌وه‌ که‌ کورد له‌مپه‌رێکه‌ بۆ په‌سه‌ند بوونی پڕۆژه‌یاساکه‌ ڕاست نییه‌ و کۆسپ و له‌مپه‌ری زۆر له‌ به‌رده‌م په‌سه‌ند بوونی پڕۆژه‌یاساکه‌دان.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11597

Your Comment

You are replying to: .
captcha