به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس عه‌لی حه‌مه ساڵح له‌و باره‌یه‌وه به هه‌واڵده‌ریی مه‌وازین نیوزی وت: کۆتله‌ی دارایی ئاگای له ڕێژه‌ی داهاتی هه‌رێم نییه و توانای ئه‌وه‌شی نییه که سه‌رچاوه‌کانی گه‌نده‌ڵی ده‌ست به سه‌ر بکات.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که پێشتر چه‌ند دۆسیه‌یێک له سه‌ر مه‌سعوود بارزانی و ژماره‌یێک له وه‌زیره‌کانی حکوومه‌تی هه‌رێم و به‌تایبه‌ت ئاشتی هه‌ورامی تۆمار کرابوو به‌ڵام تا ئێستا له‌و باره‌یه‌وه بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵکاران هیچ هه‌نگاوێکی کرداری هه‌ڵنه‌گیراوه.
ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه داهاتی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان پێوه‌ندیی به نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆک وه‌زران و ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌کان هه‌یه هه‌ر بۆیه‌ش که‌س ئاگای له داهاتی نه‌وت و داهاتی ده‌روازه سنوورییه‌کان نییه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment