ڕه‌وتی ئێستای سووریا مه‌ترسیدارترین ڕه‌وتی 4 ساڵی پێشوووه‌

به‌شی سووریا- ستێفان دیمیستۆرا نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کان بۆ کاروباری سووریا باس له‌وه‌ ده‌کات ڕه‌وتی ئێستای سووریا توندوتیژترین و مه‌ترسیدارترین ڕه‌وتی ئه‌م 4 ساڵه‌ی دوایی له‌ سووریایه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ستێفان دیمیستۆرا نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کان بۆ کاروباری سووریا ئاماژه‌ ده‌کات دۆخ و ڕه‌وتی ئێستای وڵاتی سووریا و ده‌شڵێت: ئه‌وه‌ی که‌ له‌ ئێستادا له‌ سووریا ده‌گوزه‌رێت توندوتیژترین و مه‌ترسیدارترین ڕه‌وتێکه‌ که‌ له‌م چوار ساڵه‌ی دواییدا ئه‌و وڵاته‌ تووشی بوووه‌. ئێمه‌ داوا له‌ تورکیا، ڕووسیا و ئێرانیش ده‌که‌ین بۆ دابه‌زاندنی ئاستی توندوتیژی له‌ سووریا ده‌سه‌ڵاتی خۆیان له‌و وڵاته‌ به‌کار بهێنن.

له‌ درێژه‌ی وته‌کانیدا دیمیستۆرا ئاشکراشی ده‌کات: توندوتیژی و پێکدادانی ئێستای سووریا ئاشتی و سه‌قامگرتووییی ناوچه‌که‌ ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌ و توندوتیژی له‌ به‌ره‌ جیاوازه‌کاندا زیاتر ده‌کات.

سه‌رچاوه‌: حوڕییه‌ت

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11593

Your Comment

You are replying to: .
captcha