ڕێککه‌وتن و هه‌ماهه‌نگیی کورد و سوننه‌ له‌سه‌ر ده‌نگ‌نه‌دان به‌ بودجه‌ی 2018 ڕه‌ت ده‌کرێته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رباری تێبینیه‌كانیان له‌سه‌ر یاسای بودجه‌، هێزه‌ سوننه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌ر جۆره‌ ڕێكکه‌وتنێک له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كاندا ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌ و په‌رله‌مانتارێكی سوننه‌ش ده‌ڵێت: هیچ جۆره‌ ڕێککه‌وتن و هه‌ماهه‌نگیی نێوان کورد و سوننه‌ له‌سه‌ر ده‌نگ‌نه‌دان به‌ بودجه‌ی 2018 له‌ئارادا نییه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌حاسن حه‌مدوون په‌رله‌مانتاری سوننه ‌و ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به ‌SNNی ڕاگه‌یاند: "تێبینیه‌كانمان له‌سه‌ر یاسای بودجه‌ی گشتیی عێراق گه‌ڵاڵه ‌كردوووه ‌و له‌م ڕۆژانه‌دا ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ده‌كه‌ین".

ناوبراو وتیشی: "جارێكی دیكه‌ ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه‌ی كه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ بۆمان نێردراوه‌ به ‌هیچ جۆرێک تێبینیه‌كانی سوننه ‌و فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان و نوێنه‌رانی پارێزگا نه‌وتییه‌كانی تێدا جێگیر نه‌كراوه‌ هه‌ر بۆیه‌ بڕیارمان داوه‌ بیگه‌ڕێنینه‌وه‌ بۆ حكوومه‌ت تاوه‌كوو پێداچونه‌وه‌ی پێدا بكات".

مه‌حاسن حه‌مدون سه‌باره‌ت به ‌ڕێكکه‌وتنی لایه‌نه‌ ناڕازییه‌كان له‌سه‌ر یاسای بودجه‌ به ‌تایبه‌ت كورد و سوننه‌كان وتی: "به‌داخه‌وه‌ هیچ ڕێكکه‌وتن و هه‌ماهه‌نگییێک له ‌نێوانماندا نییه‌ و هه‌ر فراكسیۆنه ‌و به‌ جیا تێبینی خۆی پێشكه‌ش به ‌لیژنه‌ی دارایی كردوووه‌".

ناوبراو ئاشكراشی كرد: له ‌ئێستادا لیژنه‌كه‌یان سه‌رجه‌م تێبینیی فراكسیۆن و په‌رله‌مانتارانی لایه ‌و له‌م ڕۆژانه‌شدا ڕه‌وانه‌ی حكوومه‌ت ده‌كرێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11590

Your Comment

You are replying to: .
captcha