نوێنەرانی هەدەپە بەهۆکاری سیاسییەوە لە زیندانن/ کۆتایی بەم دۆسیە بهێنن

بەشی تورکیا- دەمیرتاش دەڵێت دەستگیر بوون و زیندانی بوون و دادگایی کردنی خۆی و دیکەی نوێنەرانی هەدەپە بە ئەنگێزەی سیاسییەوە ئەنجام بووە و داواشی لە دادگا کرد کۆتایی بە دۆسیەکە بهێنێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتیکی گەلان ئەوڕۆ چوارشەممە بۆ جارێکی دیکە لە دادگا ئامادە بوویەوە و داوای کرد دۆسیەکەی کە بەهۆکاری سیاسییەوە بۆی پێکهێنراوە چیدی دابخرێت.

دەمیرتاش ئاماژەی کردە دیکەی ڕێبەرانی زیندانی کراو لە مێژووی تورکیادا و وتی: هەموویان بە ئەنگێزە و ئامانجی سیاسی دادگایی کراون و دادگاکانیشیان نەیانتووانیوە سەربەخۆ بن.

ڕاستییەکە لەوەدایە بۆ ئەوەی سەربەخۆیییان لێ بستێننەوە کەسانێک بۆ ئەندام بوون لە دەزگای داد دیاری دەکەن کە سەر بە خۆیان بن و ئێستاکە ئێمە وەکوو نوێنەری پارتێکی دیکە لە دۆخی نائاساییدا دادگایی دەکرێین.

هەروەها باسی لەوەش کرد کە دەستگیر بوونی بە شێوەی ڕاستەوخۆ پێوەندیی بە هەوڵەکانی ئەردۆغان بۆ سەپاندنی سیستەمی سەرۆکایەتییەوە هەیە و سەرەڕای ئەوەش وەکوو نوێنەر حەسانەی یاساییی هەیە و نابێ دادگایی بکرێت.

شیاوی ئاماژەیە حەسانەی یاساییی نوێنەرانی پارلەمان لە مانگی مەی بە دەنگی نوێنەرانی پارلەمانی تورکیا هەڵوەشایەوە و نۆڤێمبێری هەمان ساڵ دەمیرتاش دەستگیر کرا.

مارتین ئادلمەن باڵوێزی ئاڵمانیا لە تورکیا و چەند کەسێکی دیکە وەکوو نوێنەری وڵاتانی بیانی دەیانویست لە دادگاکەی دەمیرتاش بەشداری بکەن بەڵام مۆڵەتیان پێنەدرا لە کۆبوونەوەی دادگادا ئامادە ببن.

سەرچاوە: حوڕیەت

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 11583

Your Comment

You are replying to: .
captcha