ئۆپه‌راسیۆنی تورکیا له‌ عه‌فرین ڕێگری له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی کارامه‌ی هاوپه‌یمانان له‌گه‌ڵ داعش ده‌کات

به‌شی سووریا- ڕێكس تیله‌رسن ده‌ڵێت: به‌شێک له‌ هێزه‌کانی YPG به‌ مه‌به‌ستی به‌رگری کردن له‌ کانتۆنی عه‌فرین جووڵه‌یان به‌ره‌و ئه‌و کانتۆنه‌ کردوووه‌ و ئه‌و بابه‌ته‌ کارتێکه‌رییێکی نێگه‌تیڤی له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش داناوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕێکس تیله‌رسن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: هێرشی سه‌ربازیی تورکیا بۆ سه‌ر کانتۆنی کوردنشینی عه‌فرین له‌مپه‌ر له‌ به‌رده‌م هه‌وڵه‌کانی هاوپه‌یمانیی دژه‌داعش له‌ سووریا دروست ده‌کات.

ناوبراو له‌ کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ هاوتا کوێتییه‌که‌ی ڕای‌گه‌یاند: "دۆخی عه‌فرین خێڕاییی شه‌ڕی ئێمه‌ بۆ شکستدانی داعش له‌ سووریای که‌م کردۆته‌وه‌."

ڕێکس تیله‌رسن جه‌ختی کرده‌وه‌: به‌شێک له‌ یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (YPG) -که‌ وه‌کوو هێزی وشکانیی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ داعش شه‌ڕ ده‌که‌ن- بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ تورکیا جووڵه‌یان به‌ره‌و عه‌فرین کردوووه‌ و ئه‌و دۆخه‌ کارتێکه‌رییێکی نێگه‌تیڤی له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش داناوه‌. ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتوووه‌کان ده‌یه‌وێت دڵنیا بێته‌وه‌ که‌ تورکیا ئاگاداریی ئه‌و دۆخه‌یه‌.

بڕیاره‌ تیله‌رسن سه‌ردانی تورکیا بکات و سه‌باره‌ت به‌ دۆخی سووریا به‌ تایبه‌ت عه‌فرین له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌ گفتوگۆ بکات.

سه‌رچاوه‌: حوڕییه‌ت

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11570

Your Comment

You are replying to: .
captcha