به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا که چاودێری له‌سه‌ر گۆڕانکارییه‌کانی ناوخۆی سووریا ده‌کات له دوایین به‌یاننامه‌ی خۆیدا ڕایگهیاندوووه: سوپای تورکیا و هێزه سه‌ربزێوه پاڵپشتکراوهکانیان شاری بولبول و 23 گوندی کانتۆنی عه‌فرینیان کۆنتڕۆڵ کردۆته‌وه.
به‌یاننامه‌ی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا زیاتر ده‌ڵێت: سوپای تورکیا ئه‌و گوندانه‌ی له باکوور، باکووری ڕۆژئاوا، ڕۆژئاوا، باشووری ڕۆژئاوا و باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی کانتۆنی عه‌فرین کۆنتڕۆڵ کردۆته‌وه.
چاودێری مافی مرۆڤی سووریا له‌و ماوه‌یه‌دا گیان له‌ده‌ستدانی 77 هاووڵاتیی عه‌ره‌ب، کورد و ئه‌رمه‌نی له عه‌فرینی به‌هۆی هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر ئه‌و شاره تۆمار کردوووه که 12 که‌سیان منداڵ و 15 که‌سیان ژن بوونه.
چاودێری مافی مرۆڤی سووریا باس له گیان له‌ده‌ستدانی 163 هێزی کوردی سووریا ناسراو به YPG و هێزی خۆبه‌خشی به‌رگری له عه‌فرین له شه‌ڕی تورکیا دژ به عه‌فرین ده‌کات.
له درێژه‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتوووه: له پێکدادانه‌کانی 25 ڕۆژی ڕابردوودا 211 هێزی سوپای تورکیا و سه‌ربزێوان کوژراون که 34 که‌سیان سه‌ربازی سوپای تورکیا بوونه.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment