له‌ 25 ڕۆژ شه‌ڕی عه‌فریندا سوپای تورکیا 7 له‌سه‌دی گونده‌کانی عه‌فرینی داگیر کردوووه‌

به‌شی جیهان- چاودێری مافی مرۆڤی سووریا ده‌ڵێت: له‌ ماوه‌ی 25 ڕۆژ شه‌ڕی عه‌فریندا سوپای تورکیا و سه‌ربزێوانی پاڵپشتی‌کراوی ئه‌وان له‌ سووریا شاری بولبول و 23 گوندیان داگیر کردوووه‌ که‌ نزیک به‌ 7 له‌سه‌دی گونده‌کانی عه‌فرین له‌خۆ ده‌گرێته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا که‌ چاودێری له‌سه‌ر گۆڕانکارییه‌کانی ناوخۆی سووریا ده‌کات له‌ دوایین به‌یاننامه‌ی خۆیدا ڕای‌گه‌یاندوووه‌: سوپای تورکیا و هێزه‌ سه‌ربزێوه‌ پاڵپشتکراوه‌کانیان شاری بولبول و 23 گوندی کانتۆنی عه‌فرینیان کۆنتڕۆڵ کردۆته‌وه‌.

به‌یاننامه‌ی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا زیاتر ده‌ڵێت: سوپای تورکیا ئه‌و گوندانه‌ی له‌ باکوور، باکووری ڕۆژئاوا، ڕۆژئاوا، باشووری ڕۆژئاوا و باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی کانتۆنی عه‌فرین کۆنتڕۆڵ کردۆته‌وه‌.

چاودێری مافی مرۆڤی سووریا له‌و ماوه‌یه‌دا گیان له‌ده‌ستدانی 77 هاووڵاتیی عه‌ره‌ب، کورد و ئه‌رمه‌نی له‌ عه‌فرینی به‌هۆی هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر ئه‌و شاره‌ تۆمار کردوووه‌ که‌ 12 که‌سیان منداڵ و 15 که‌سیان ژن بوونه‌.

چاودێری مافی مرۆڤی سووریا باس له‌ گیان له‌ده‌ستدانی 163 هێزی کوردی سووریا ناسراو به‌ YPG و هێزی خۆبه‌خشی به‌رگری له‌ عه‌فرین له‌ شه‌ڕی تورکیا دژ به‌ عه‌فرین ده‌کات.

له‌ درێژه‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتوووه‌: له‌ پێکدادانه‌کانی 25 ڕۆژی ڕابردوودا 211 هێزی سوپای تورکیا و سه‌ربزێوان کوژراون که‌ 34 که‌سیان سه‌ربازی سوپای تورکیا بوونه‌.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11568

Your Comment

You are replying to: .
captcha