به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، غوڵامعه‌لی خۆشڕوو ڕۆژی ڕابردوو له کۆمیته‌ی تایبه‌تی پاراستنی ئاشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوووه‌کان زیادی کرد: ده‌بێ ڕاسپاردهیییهکانی پاراستنی ئاشتی به ڕچاو کردنی ئامانج و بنه‌مای مانیفێستی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان و بنه‌مای به‌کارنه‌هێنانی زۆر جگه له به‌ره‌ڤانی کردن و به بێ لایه‌نی ئه‌نجام بدرێت.
ناوبراو زیادی کرد: ده‌بێ ڕێز دابنرێت بۆ سه‌روه‌ری، سه‌ربه‌خۆییی سیاسی، یه‌کپارچه‌ییی هه‌موو وڵاتان و ته‌داخول نه‌کردن له کاروباری ناوخۆییی ئه‌وان.
نوێنه‌ری هه‌میشه‌ییی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگه‌یاند: پاڵپشتی کردنی میلیشیاکان به‌رپرسیارێتیی یه‌که‌می وڵاتانی میواندار بوووه و ده‌بێ به ئامانجی پاڵپشتی کردن له هه‌وڵه نه‌ته‌وه‌یییه‌کان بۆ به‌رز کردنه‌وه‌ی پاڵپشتی کردنی میلیشیاکان ئه‌نجام بدرێت. له‌و پێناوه‌شدا ده‌بێ ڕێگری بکرێت له هه‌ر جۆره تداخولی سه‌ربازی له لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوووه‌کان یان هه‌ر هێزێکی ده‌ره‌کی دیکه‌وه به بیانوی پاڵپشتی کردنی میلیشیاکان.
ناوبراو ئاماژه‌ی دایه زۆر بوونی ده‌ستدرێژییه سێکسییه‌کان له لایه‌ن هێزه‌کانی پاسه‌وانی ئاشتی له هه‌ندێ له وڵاتان و زیادی کرد: ئه‌و بابه‌ته ئابڕووی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کانی خستۆته ژێر پرسیاره‌وه و به‌و بۆنه‌وه وه‌ستان هه‌مبه‌ر کرده‌وه‌ی خراپ له‌وان چه‌وسێنه‌ری و ده‌ستدرێژیی سێکسی له لایه‌ن پاسه‌وانانی ئاشتییه‌وه ده‌بێ وه‌کوو یه‌کێک له یه‌که‌مایه‌تییه‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان له جێبه‌جێ کردنی پاراستنی ئاشتی ئاوڕی لێبدرێته‌وه.
نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی کۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌روه‌ها جه‌ختی کرده سه‌ر گرینگایه‌تیی هه‌وڵه‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان له به‌رز کردنه‌وه‌ی سه‌روه‌ریی یاسا له‌و وڵاتانه که شه‌ڕی تێیدا ده‌کرێت و ڕایگه‌یاند: هه‌وڵی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان له‌و باره‌وه ده‌بێ به له‌به‌رچاوگرتنی سه‌روه‌رییی نه‌ته‌وه‌یی و هه‌روه‌ها فره‌ڕه‌نگی فه‌رهه‌نگی و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی هه‌ر یه‌ک له وڵاتانی ئامانج جێبه‌جێ بکرێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment