بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سرگی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند وڵاتەکەی وابیر دەکاتەوە کە ئەمریکا دەیهەوێت بۆ ماوەیێکی درێژ یا ڕەنگە بۆ هەمیشە لە سووریا بمێنێتەوە.
لاڤرۆف وتیشی: ئەمریکا ڕایگەیاندووە تەنها بە بۆنەی شەڕی داعشەوە لە عێراق و سوریا ماوەتەوە، بەڵام ئێستا کە داعش شکستی هێناوە واشنتەن بە بیانوویێکی دیکەوە پاساوی بوونی خۆی دێنێتەوە.
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا زیادی دەکات ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە شێوازێکی تاک لایەنە و مەترسیدار لە سووریا کار دەکات و یەکپارچەیی ئەو وڵاتەی خستۆتە مەترسییەوە.
ناوبراو دەیشڵێت هەوڵەکانی ئەمریکا بەشێکە لە پلانی دروست کردنی نیمچە دەوڵەتێک لە سووریا و کەناری ڕۆژئاوای ڕووباری فورات تا سنووری عێراق.
سرگی لاڤرۆف ئەوشی ڕاگەیاند کە هێرشی سەربازیی تورکیا بۆ سەر عەفرین دەرەنجامی کورت بینیی ئەمریکایە.
ئەوەش لە حەڵێکدایە کە کوردەکانی سووریا، ڕووسیا بە تۆمەتباری سەرەکیی هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین دەزانن و لەو باوڕەدان ئەو هێرشە بە بێ مۆڵەتی ڕووسیا ڕووی نەدەدا.
سەرچاوە: سپۆتنیک
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment