ئایا هەژموونیی پارتی و یەکێتی لە هەرێمی کوردستان کۆتاییی پێدێت؟

بەشی وتار/ جیهان- هەژاری، بەخۆداشکانەوەی فراوان و سەرهاڵدانی دەورگێڕانی نوێ لە ساحەی سیاسیی هەرێمی کوردستان دەتوانێت دەستپێکی سەردەمێکی نوێ بێت. دوو حیزبی گەورەی سیاسیی هەرێمی کوردستان پاش 26 ساڵ حوکمڕانی بە سەر هەرێمی کوردستاندا لە سەروبەندی فەشەلی سیاسی و ئابووریدان.

کوردپرێس- سەرەڕای ئەوەی کە زۆربەی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان مووچەی خۆیانیان بە کورتهێنانەکەشیەوە وەرنەگرتوووە ئابووری هەرێمی کوردستان لە ڕووخاندایە و ئاستێکی بێ وێنەی لە هەژاری و ناڕەزایی دروست کردوووە بەڵام بەرپرسانی دوو حیزبی پارتی و یەکێتی لە خانووی لۆکس و مۆدێڕندا دەژین و شەو و ڕۆژ کارەبایان هەیە. دۆخەکە ئەوەندە مەترسیدار و ناسەقامگیرە کە ڕۆژی 11ی فێبریڤێریی 2018 فەرماندەکانی پێشمەرگە هەڕەشەیان کرد ئەگەر حکوومەت مووچەکانیان نەدات دەست بە سەر ئەو تەنکەرە نەوتانەدا دەگرن کە نەوتی هەرێمی کوردستان هەناردە کەن.

جەمیل خدر بازرگانێکی هەولێر کە هەموو ژیانی خۆی دەنگی بە پارتی داوە بە ئەلمانیتۆری وتوووە: کەس ناتوانێت ئەوە بشارێتەوە کە یەکێتی و پارتی ئەم جارەیان ترساون. هاووڵاتییان پێشتر لەوە دەترسان کە ئەگەر دەنگ بە پارتی و یەکێتی نەدەن ئەو دوو حیزبە مووچەکانیان ببڕن بەڵام ئێستا ئەو حیزبانەن کە ناتوانن مووچەی خەڵک بدەن هەر بۆیەش دەترسن جەماوەر لە هەڵبژاردنی داهاتوودا ئەو دوو حیزبە تەمێ بکەن.

پارتە دەسەڵاتدارەکانی هەرێمی کوردستان ساڵگارێکە خەزێنەی دەوڵەت و داهاتی نەوت و پێدانی پارە و ڕەخساندنی هەلی کاریان قۆستوەتەوە بۆ ڕاکێشانی دەنگ. بە شێوازێک کە بەشێکی خزمەتگوزاریێ گشتیی گەورەیان دروست کردوووە کە زۆرینەی داهاتی نەوت هەڵدەلووشێت. بەڵام ئەو سەرچاوە دارایییەی هەرێمی کوردستان پاش سزاکانی بەغدا دژ بە هەرێمی کوردستان لە دوای ڕیفراندۆمەکەی 25ی ئەیلوول وشکی کردوووە.

ڕیفراندۆم پاش وەرگرتنەوەی کەرکووک لە لایەن دەوڵەتی عێراقەوە بۆتە کارەساتێک بۆ هەرێمی کوردستان.

شاندیار کە لە بازاڕی سلێمانی دووکانی چەقۆی هەیە سەبارەت بە هەڵبژاردن دەڵێت: "من تا ئێستا سێ جاری بەشداریی هەڵبژاردنم کردوووە کە جارێکیان دەنگم بە حیزبە ئیسلامییەکان، جارێک بە یەکێتی و جارێکی دیکەش بە بزووتنەوەی گۆڕان دا. بەڵام چیتر هەرگیز دەنگ نادەم چوونکە گۆڕان لەم کۆمەڵگایەدا مومکین نییە."

بززوتنەوەی گۆڕان ساڵی 2009 سەری هەڵدا کە بەرەنگاربوونەوە هەمبەر گەندەڵی بەرنامەی ئەو حیزبە بوو. زۆربەی کوردەکان پاش سەرهەڵدانی ئەو حیزبە ئومێدیان هەبوو یەکێتی و پارتی دەسەڵاتی پاوانخوازی خۆیان لە هەرێمی کوردستان لە دەست بدەن. بەڵام لێکەوتەی موناقەشەی سیاسیی هەرێمی کوردستان مەودا و کەلێنی نێوان چینەکانی کۆمەڵگای زیاتر کرد.

بەرهەم محەمەد چالاکڤانی شاری سەید سادقی سەر بە پارێزگای سلێمانی دەڵێت: "بێ هێواییی زۆر لە نێوان لایەنگرانی ئوپۆزسیۆندایە. ژمارەیێکی زۆری هاووڵاتییان لێرە لە ساڵی 2009وە بە هیوای گۆڕانکاری لە سیستەمی حوکمڕانی دەنگیان بە بزووتنەوەی گۆڕان دا بەڵام چیتر ئەو هیوایەیان نەماوە."

ناوبراو کە جمهووری بزووتنەوەی گۆڕانە بە ئەلمانیتۆری وتوووە بڕوای وایە بەشداریی ئەو حیزبە لە هەڵبژاردنی 2014-2015ی هەرێمی کوردستان شکستێ بوو بۆ ئەو حیزبە.چوونکە هیچی نەگۆڕی. ناوبراو زیاتر دەڵێت: من دیسان دەنگم دا بە گۆڕان بەڵام دەزانم کە زۆربەی خەڵک بە خۆیاندا شکانەوە و نایانەوێت بەشداریی هەڵبژاردن بکەنەوە. هێشتاکە کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دیاری نەکراوە بەڵام بەرپرسان دەڵێن مومکینە ئەو هەڵبژاردنە تاکوو مانگی نۆڤێمبێری داهاتوو دوابخرێت.

ساڵی ڕابردووی زایینی مەسعوود بارزانی لە پۆستی سەرۆکایەتیی هەرێم کشایەوە بەڵام تا ئێستاش سەرۆکی پارتییە. ئەوەش لە حاڵێکدایە کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پارێزگاکانی عێراق لەبەر ئەوەی کە سوننە دەڵێت خۆیانیان ئامادە نکردووە دیار نییە.

قەبارە سیاسییە نوێیەکان پێچەوانەی بەخۆداشکانەوەی دەنگدەران ئومێدیان هەیە کە دەنگدەران بهێننە پێی سندووقی دەنگدان و یەکێتی و پارتی بەرەو ڕووی پرسیارێکی قورس بکەنەوە. یەک لەو حیزبە نوێیانە هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەرییە کە بەرهەم ساڵح سەرۆک وەزیرانی پێشووی هەرێمی کوردستان –وێ دەچێت بەرجەستەترین سیاسەتوانی هەرێمی کوردستان بێت- سەرۆکایەتیی دەکات. یەکێکی دیکە لە حیزبە ڕکابەرەکان حیزبی بەرەی نوێیە کە شاسوار عەبدولواحید سەرۆکایەتیی دەکات و یەک لە چالاکڤانەکانی کەرتی ئابووری و میدیایە. ناوبراو بە ئاشکرا دژایەتیی ڕیفراندۆمی سەربەخۆییی هەرێمی کوردستانی کردبوو.

زۆرینەی پارتەکانی هەرێمی کوردستان کە پاڵپشتیی زلهێزانی ناوچەکەیان لەگەڵ تەداخولی هەڵبژاردنی ڕابردوویان دەکرد. بەڵام وێ دەچێت ئەم جارەیان دۆخەکە جیاواز بێت. بەکار هێنانی تەکنەلۆجیای تۆمار کردنی بایۆمەتریی دەنگدەران ڕێگا بۆ دەستکاری کردنی ئەنجامی هەڵبژاردن ناهێڵێتەوە.

ڕێبین ئەبووبەکر سەرۆکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە سلێمانی دەڵێت زیاتر لە 3.4 ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە بەڵام نزیک لە 300000 ناو دووپات کراونەتەوە. خەڵک هەیە کە مردوون، ئاوارەی سووریا و عەرەبی ناوچەکانی دیکەی عێراق هەیە کە مافی دەنگدانیان لە هەرێمی کوردستان نییە.ڕزگار مەحیەدین جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆنی هەڵبژادرنەکانی عێراق ڕۆژی 3ی فێبریوێری بە کەناڵی ئین ئاڕ تی-ی ڕاگەیاند: سیستەمی نوێی بایۆمەتری تا ڕادەیێکی زۆر ڕێگری لە ساختەکاری لە هەڵبژادرنەکاندا دەکات.

خدر ئاماژەی دا بە دیواری کونکرێتی لە دەوراندەوری خانووی نێچیرڤان بارزانی و دەپرسێت بۆچی دیواری گەورە لە دەوری خانووەکەتان دروست دەکەن؟ چوون ئەو بەرپرسانە لە خەڵک دەترسن.

سەرچاوە: ئەلمانیتۆر

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 11541

Your Comment

You are replying to: .
captcha