بەپێی هەواڵی کوردپرێس سه‌رکۆماری تورکیا له كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌یدا له په‌رله‌مانی توركیا، گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند ''با وا بیرنه‌کرێته‌وه که گه‌ڕان به‌دوای گازی سروشتییدا له که‌ناراوه‌کانی قوبرس و هه‌وڵه هه‌لپه‌رستانه‌کان له به‌رده‌ڵانه‌کانی ئیجه، سه‌رنجمان به‌لای خۆیدا راناکێشێت.
ناوبراو گوتیشی: به هه‌ل زانینی ئه‌وه‌ی که وڵاته‌که‌مان تواناکانی له‌سه‌ر پێشهاته‌کانی باشوور چڕکردووه‌ته‌وه، لێره‌وه هۆشداریی ئه‌وه ده‌ده‌ینه ئه‌وانه‌ی حساباتی هه‌ڵه ده‌که‌ن و له قوبرس و ئیجه سنووری خۆیان به‌زاندوووه. هه‌ر چۆن له رێگه‌ی قه‌ڵغانی فورات و ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوون و له داهاتوویێکی نزیکدا له منبج و ناوچه‌کانی دیکه له رێگه‌ی هه‌نگاوه‌کانمانه‌وه سیناریۆی ئه‌وانه‌مان تێکدا که له باشووری سنووره‌کانمان حساباتی هه‌ڵه‌یان کردبوو، حساباتی ئه‌وانیش تێکده‌ده‌ین''.
سه‌رکۆماری تورکیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئامۆژگاریی ئه‌و کۆمپانیایانه‌ی که له که‌ناراوه‌کانی قوبرس چالاکی ئه‌نجام ده‌ده‌ن ده‌کات که به متمانه‌کردن به لایه‌نی یۆنانی هه‌ڵنه‌ستن به کارگه‌لێک که سنوور و هێزی خۆیان ببه‌زێنن و گوتی: " پاڵه‌وانییەتی ئه‌مانه تا ئه‌و کاته‌یه که سوپا، که‌شتی و فڕۆکه‌کانی ئێمه ده‌بینن. جارێکی دیکه ئه‌وه وه‌بیر ده‌هێنینه‌وه که ئه‌م کاره دوور له چاوه‌کان، به گرتنی وێنه به نهێنی له به‌رده‌ڵانه‌کاندا له رێگه‌ی ئه‌و رێککه‌وتننامانه‌وه که هیچ ره‌وایه‌تییێکان نییه، به هێنانی که‌شتی تایبه‌ت به هه‌ڵکه‌ندن، ئه‌نجام نادرێت''.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتیشی: "ئه‌وه چۆن ئه‌ندامیەتیی ناتۆیه، ئه‌وه چۆن هاوبه‌شی پێكه‌وه‌ییه له ناتۆدا. ئه‌گه‌ر ئێمه له ناتۆدا به یه‌كه‌وه‌ین، ئه‌و مادده و حوكمانه‌ی ناتۆ خۆی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات چه‌نده پێویسته توركیا پابه‌ندیان بێت ئه‌مریكاش ئه‌وه‌نده پێویسته پابه‌ندیان بێت، پێویسته ئه‌وه وا بزانرێت. ده‌مه‌وێت وه‌ك سه‌ركۆمار له توركیادا ئه‌وه‌یش بزانرێت كه ناتۆ یه‌كسانه، به‌ڵام ئه‌مریكا نا. هه‌موو وڵاتان هه‌ر یه‌كێكیان له ناتۆدا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا یه‌كسانن".
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment