بۆردومانی سوپای توركیا لە سەنتەری شاری عەفرین شەهیدێك و سێ برینداری لێكەوتەوە

بەشی سووریا- نووری مەحموود وتەبێژی یەپەگە رایگەیاند، سوپای توركیا و گروپە چەكدارەكانی نزیك لە توركیا سەنتەری شاری عەفرین بەشێوەیێكی هەڕەمەمی بۆردومان دەكات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس نووری مەحموود وتەبێژی یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) كەمێك لەمەوبەر رای­گەیاند، "چەند گولە تۆپێك لە گەڕەكانی سەنتەری شاری عەفرین كەوتوونەتە خوارەوە".

ناوبراو ئاماژەی بەوەش كرد، "سوپای توركیا و گرووپە چەكدارەكان نەخۆشخانەی ئاڤرین-یان كردوووەتە ئامانج، كە لە سەنتەری شارەكەدایە".

مەحموود وتیشی، "بۆردومانی سەنتەری شار شەهید و برینداری لێكەوتوووەتەوە، كە هاوڵاتیی مەدەنین و منداڵیشیان تێدایە".

ناوبراو ئەوەشی خستە ڕوو، "بەپێی ئەنجامە بەراییەكان هاولاتییێك شەهید بوو، هەروەها سێ هاوڵاتیی دیكەش بریندار بوون".

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 11536

Your Comment

You are replying to: .
captcha