بەپێی هەواڵی کوردپرێس نووری مەحموود وتەبێژی یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) كەمێك لەمەوبەر رای­گەیاند، "چەند گولە تۆپێك لە گەڕەكانی سەنتەری شاری عەفرین كەوتوونەتە خوارەوە".
ناوبراو ئاماژەی بەوەش كرد، "سوپای توركیا و گرووپە چەكدارەكان نەخۆشخانەی ئاڤرین-یان كردوووەتە ئامانج، كە لە سەنتەری شارەكەدایە".
مەحموود وتیشی، "بۆردومانی سەنتەری شار شەهید و برینداری لێكەوتوووەتەوە، كە هاوڵاتیی مەدەنین و منداڵیشیان تێدایە".
ناوبراو ئەوەشی خستە ڕوو، "بەپێی ئەنجامە بەراییەكان هاولاتییێك شەهید بوو، هەروەها سێ هاوڵاتیی دیكەش بریندار بوون".
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment