وه‌فدێکى حکوومه‌تى عێراق سه‌ردانى هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌مڕۆ شاندێکی حکوومه‌تی عێراقی سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌کات بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر به‌نێوده‌وڵه‌تی کردنى مه‌رزى شۆشمێ یان هێشتنه‌وه‌ى وه‌کوو مه‌رزێکى لاوه‌کى.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شاندی حکوومه‌تی عێراق له‌ نوێنه‌رانى 8 وه‌زاره‌تى حکوومه‌تى عێراق پێکهاتوون و سه‌ردانی مه‌رزی شۆشمێ ده‌که‌ن.

ئامانجى سه‌ردانه‌که‌ قسه‌ کردنه‌ له‌سه‌ر به‌نێوده‌وڵه‌تی کردنى مه‌رزى شۆشمێ که‌ پێشتر حکوومه‌تى هه‌رێم و ئیداره‌ى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ قسه‌یان له‌گه‌ڵ حکوومه‌تى عێراق کردبوو.

شانده‌که‌ ڕێگاوبان و فه‌رمانگه‌کانى مه‌رزه‌که‌ به ‌سه‌ر ده‌که‌نه‌وه‌ و دواتر بڕیار ده‌ده‌ن که‌ ئه‌و مه‌رزه‌ بکرێته‌ نێوده‌وڵه‌تى یان هه‌ر به‌ لاوه‌کى بمێنێته‌وه‌.

شایانی باسه‌؛ مه‌رزى شۆشمێ مه‌رزێکى نافه‌رمیی نێوان هه‌رێمى کوردستان و کۆمارى ئیسلامیى ئێرانه‌ که‌ ده‌که‌وێته‌ سنوورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌وه‌.

پێشتر چه‌ندین جار ئیداره‌ى پارێزگا و حکوومه‌تى هه‌رێم داواى به‌نێوده‌وڵه‌تی کردنى مه‌رزه‌که‌یان له‌ حکوومه‌تى عێراق کردبوو به‌ڵام تا ئێستا عێراق له‌وباره‌یه‌وه‌ بڕیارى نه‌داوه‌.

سه‌رچاوه‌: ئێن ئاڕتی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11530

Your Comment

You are replying to: .
captcha