کوردپرێس:
عەلی باپیر سەرۆکى کۆمەڵی دادگەریی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵى فەرمى حزبەکەی رایگەیاند" پێش ئەوەى خۆمان بیر لە گۆڕینى ناوى ئەمیر و کۆمەڵ بکەینەوە، بەپێی یاسای کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق نابێت ناوى کەسى یەکەمى حزب "ئەمیر" بێت وئاڵاکەمان کە شایەتومانى تێدا نووسراوە، داوایان کردووە کە تێیدا نەبێت بۆ ئەوەى وەک موزایەدەى ئیسلامى سەیر نەکرێت".
ئاماژەى بەوەشکردوە، لە سەردەمى خەلیفەکانى راشدینیشدا ناو گۆڕین هەبووە و "جێنشینى پێغەمبەر" گۆڕدراوە بۆ "أمیر المؤمنین" و دواتريش لەسەردەمى عوسمانیەکاندا بووە بە سوڵتان.
سەرۆکى کۆمەڵى دادگەریی باسى لەوەشکردوە، ئەمە واتاى ئەوە نییە لە داهاتوودا کەسێک دەبینن کە موسڵمان و ئیماندار نەبێت و لە ریزەکانى سەرکردایەتیدا بێت، بەڵام مەمنوونى هەرکەسێکى تر دەبن کە پشتیوان و هاوکاریان بێت.
١٩ی ئەم مانگەدا رۆژی کۆنگرەی چوارهمی کۆمەڵی ئیسلامیی، ئەندامانی کۆنگرە به زۆرینهی دەنگ عەلی باپیریان بە سەرۆکى کۆمەڵ هەڵبژاردەوەو ناوی حزبەکەشیان لە (کۆمەڵی ئیسلامیی) گۆڕی بۆ (كۆمهڵی دادگهریی كوردستان).
Your Comment