بەپێی هەواڵی کوردپرێس لە كۆنگرەیێکی رۆژنامەوانیدا کە لە بەردەم بارەگای بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری كانتۆنی عەفرین بەڕێوەچوو، عەلی هالۆ ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند "خەڵكی عەفرین بۆ جیهانیان سەلماندن كە خۆڕاگرییان لە هەموو هێزی دوژمنان بەهێزترە."
شاندەکەی پەڕلەمانی کوردستان هاوکات ستایشی خۆڕاگریی شەڕڤانان و خەڵكی عەفرینیان كرد، دووپاتیشیان کردەوە کە ئەو خۆڕاگرییە، "سەركەوتنە بۆ هەموو کوردێک".
هاوکات شاندەکەی پەرلەمانی کوردستان جەختیان کردەوە پشتیوانی و هاوكاریی ئەوان بە عەفرین تەنها سیاسی و مەعنەوی نابێت، "بەڵكوو ئەو گەمارۆیەی سەر ناوچەی عەفرین دەشکێنین بۆ گەیاندنی هاوكاری بۆ خەڵكی عەفرین و هەوڵ دەدەین لەگەڵ وڵاتانی پەیوەندیدار و كومەڵگای نێودەوڵەتی بۆ فشارخستنە سەر حكوومەتی توركیا بۆ راگرتنی هێرشەكانی".
لەبارەی هۆشداری توركیا بۆ پەرلەمانی كوردستان لە پشتیوانی نەكردنی لەعەفرین، شێرکۆ حەمە ئەمین، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان وتی "پەرلەمانی كوردستان سەربەخۆیە و نوێنەرایەتیی هەموو پێكهاتەكانی هەرێمی كوردستان دەکات، بە پێی یاساكانی پەرلەمان لە ساڵی 2015 ناچارین پشتیوانی و هاوكاریی هەموو كانتۆنەكانی كوردستانی سووریا بكەین".
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment