بوودجه‌ی 2018ی عێراق ڕه‌ت ده‌كرێته‌وه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، پڕۆژه‌یاسای بوودجه‌ی 2018ی عێراق ره‌ت ده‌كاته‌وه‌ و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت: په‌رله‌مانی عێراق بڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران په‌سه‌ند ناكات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌لیم جبووری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له ‌كۆنگره‌یێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: پڕۆژه‌ یاسای بوودجه‌ی 2018ی عێراق كه‌ له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه‌ ئاماده ‌كراوه‌، یاسایی و ده‌ستووری نییه‌، بۆیه‌ وه‌كوو سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ره‌تی ده‌كه‌ینه‌وه‌.

ناوبراو وتیشی: مشتومڕ و ناكۆكی له ‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بوودجه‌ی 2018 هه‌یه‌ و فراكسیۆنه‌ كوردستانیه‌كان و نوێنه‌رانی سوننه‌ تێبینییان له ‌سه‌ر هه‌یه‌ و ئاماده‌نین له‌ په‌رله‌مان ده‌نگی پێبده‌ن، ته‌نانه‌ت فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان به‌هۆی كه‌م کردنه‌وه‌ی پشكی هه‌رێمه‌كه‌یان بۆ (12,67%) كۆبوونه‌وه‌كانی تایبه‌ت به‌ بوودجه‌ بایكۆت ده‌كه‌ن.

سەرچاوە: SNN

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 11513

Your Comment

You are replying to: .
captcha