نوێنەری خەڵکی سنە: داوا ڕەواکانی ئەو خەڵکە وەڵام بدەنەوە

بەشی ئێران- سەید ئەحسەن عەلەوی دەڵێت: ئەگەر هاووڵاتییان دژ بە گەندەڵی و گران بوونی نرخەکانن ئەوە مافی خۆیانە و دەبێت بە دەم داوا ڕەواکانی ئەو خەڵکەوە بچین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس سەید ئەحسەن عەلەوی نوێنەری خەڵکی سنە و دیواندەرە و کامێران لە دیمانەیێکی کوردپرێسدا وتی: لە کەرتی ئابووریدا مەودای نێوان هەژار و دەوڵەمەند زۆر بوووە و پێوەندیی بەرپرسان لەگەڵ هاووڵاتییانیش کەمی کردوووە.

ناوبراو درێژەی پێدا: هەندێک لە چینەکانی کۆمەڵگا لە دەوڵەت ناڕازین و ئەوەش مافی خۆیانە و پیشاندەری ئەوەیە کە بەرپرسان خەمساردن بەرانبەر بە گەل.

ئەو نوێنەرەی پەڕلەمان زیادی کرد: چارە کردنی خەسارە کۆمەڵایەتییەکان و ڕەخساندنی هەلی کار گرینگترین فاکتەرەکانن بۆ ئەوەی ئاوڕیان لێبدرێتەوە.

عەلەوی زەروورەتی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیی دووپات کردەوە و وتیشی: بەشێکی کێشە ئابوورییەکان دەگەڕێتەوە بۆ گەندەڵکاران و قەرزدارانی بانکەکان و بەرتیل­خۆران هەر بۆیەش ناسنیەوەیان و بەرپەرچدانەوەیان زەروورەتێکە بۆ دەزگای دادی وڵات.

News Code 11481

Your Comment

You are replying to: .
captcha