کوردپرێس- پەیامنێری رووداو رایگەیاند، لە سەردانەکەیدا وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا بۆ هەولێر، نەخۆشخانەیێکی تایبەت بە چارەسەر کردن و دابین کردنی پێداویستییەکانی هێزی پێشمەرگە، دەکاتەوە بە بڕی 6 ملیۆن یۆرۆ لە قۆناخی یەکەمدا و دواتر نەخۆشخانەکە فراوانتر دەکرێت.
وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا هەروەها سەردانی راهێنەرە ئەڵمانییەکان دەکات کە رێژەیان 150 کەسە و مەشق بە پێشمەرگە دەکەن لە هەرێمی کوردستان.
هاوکات جەمال ئیمنکی ، سوپاسالاری پێشمەرگە بە تۆڕی میدیاییی رووداوی راگەیاند ، پێشمەرگە سوودی زۆری بینیوە لەو مەشق و راهێنانە و لەو یارمەتییانەی ئەڵمانیا پێشکەشی پێشمەرگەی کردوووە.
ڤۆن دێرلاین پێشتر چوار جار سەردانی هەرێمی کوردستانی کردوووە و بەگوتەی پەیامنێری رووداو ئەڵمانیا و هاوپەیمانان مەشقیان بە 20 هەزار پێشمەرگە کردوووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment