نوێنەری خەڵکی ئیلام لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە لێدوانێک بۆ کوردپرێس دۆخی کار لە پارێزگای ئیلامی شی کردەوە و وتی: پارێزگای ئیلام لە بواری کارەوە لە ڕیزی دواهەمین پارێزگاکانی وڵاتە و ئەمەش بۆ پارێزگای مەرزی و شەڕلێکەوتەی ئیلام شیاو نییە.
زیاتر وتیشی: ئێمە سنوورمان پاراستووە و لە هەشت ساڵ شەڕی داسەپاودا لە شەرەف و خاکی ئەم وڵاتە بەرگریمان کردووە و هەربۆیەش ئێستا بە مافی ئەم خەڵکەت دەزانین کە ژیانێکی ئاسوودەتریان هەبێت.
ئەمینی ڕەخنەی لە بەرپرسان گرت کە ئاوڕ لە پارێزگای ئیلام نادەنەوە و دەریبڕی: هیچ بیانوویێک قبووڵ ناکرێت. ئیلام هێشتاکە نەگەیشتووە بە مامناوەندی گەشەی وڵات و ئەمەش لە کەمتەرخەمی و خەمساردیی بەرپرسانە.
نوێنەری ئیلام لە مەجلیس هەروەها ڕایگەیاند: بێکاری هەڕەشەیێکە بۆسەر ئاسایشی کۆمەڵایەتی، سیاسی و دەروونیی وڵات و ئەگەڕ چارەسەر نەکرێت ئەوا مەترسیی زۆری لێدەبێتەوە.
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment