بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەید محەمەد حسێنی شاهڕوودی نیوەڕۆی ئەوڕۆ شەممە ٢١ی ڕێبەندان لە ڕێوڕەسمی شەهیدانی بوردومان و شۆڕشی شارستانی قوروە باسی لەوە کرد ئەوانە لە شۆڕشی ئیسلامی تێدەگەن کە سەردەمی شایان دیبێت و وتیشی: کە شۆڕش کرا دۆخەکە ڕووی لە چاکە کرد و ئەمەش بەرەکەتی بەرخۆدانی خەڵک و خوێنی شەهیدانە.
حسێنی شاهروودی ڕەمزی مانەوەی شۆڕشی ئیسلامی لە خودایی بوونیا دەزانێت و دەڵێت: شۆڕشی ئیسلامی سەربەخۆیە و ئێستا لە هیچ شتێک ناترسێت و بەردەوام دەبێت لە بەرنگار بوونەوەی زوڵم و ستەمدا.
ئاشکراشی کرد کە نیزامی ئیسلامیی ئێران لەسەر بنەمای قورئان و ئیسلام بنیات نراوە و ڕایگەیاند: گەلی ئێران پشت بە قورئان و ئیسلام لە پەنجاکان ئەمریکایان لە وڵات وەدەر نا و ئێستاش لە نەوەدەکاندا بە یەکجاری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەمریکایان دەرکردووە.
نوێنەری وەلیی فەقێ لە پارێزگا هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد: دروشمی نیزام و شۆڕش ئەوەیە لە هەرکوێ چەوساوەیێک هەبێت دەبێ پشتیوانیی لێوە بکرێت و دەستوپێوەندی زوڵم و ستەم کۆ بکرێتەوە.
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment