کاردانەوەی تاران هەمبەر ئیدیعای ڕەژیمی زایۆنی

بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ڕایگەیاند: ئامادە بوونی ئێران لە سووریا تەنها بۆ ڕاوێژکارییە و لە سەر داخوازیی دەوڵەتی یاسایی سووریایە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەهرام قاسمی کاردانەوەی هەمبەر ئیدیعا و پاگندەی ڕەژیمی زایۆنی لە بارەی داکەوتنی فڕۆکە شەڕکەرەکەیانەوە پیشان دا و وتی: دەوڵەت و سوپای سووریا وەکوو وڵاتێکی سەربەخۆ مافی بەرگرییان لە سەروەریی خاکی وڵاتەکەیان هەیە.

ناوبراو زیادی کرد ڕەژیمی زایۆنی ناتوانێت بە درۆ کردن و هەرانانەوە دەستدرێژییەکانی بۆ سەر وڵاتانی ئیسلامی بشارێتەوە.

وتەبێژی دەزگای دیپلۆماسی وتیشی ئیسرائیل ئەمڕۆ پاگەندەی ئەوەی کردووە فڕۆکەیێکی بێ فڕۆکەوانی ئێرانیان داخستووە ئەو پرسە ئەوندە بێ بنەمایە کە باس کردن لە سەری هەڵەیە، چوونکە ئامادە بوونی ئێران لە سووریا تەنها بۆ ڕاوێژکارییە و لە سەر داخوازیی دەوڵەتی یاسایی سووریایە.

سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ تەلەفزیۆنی سووریا لە هێرشی ئاسمانی نوێی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا و بە تایبەتی دیمەشق و بیستنی دەنگی تەقینەوە لەو ناوچەیە هەواڵیان داوە.

پاش دەستدرێژیی فڕۆکەشەڕکەرەکانی ئیسرائیل سیستەمی بەرگریی مووشەکیی سووریا بەرەو ڕووی هێرشی ڕژێمی زایۆنی بووەتەوە و فڕۆکەیێکی داخستووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 11453

Your Comment

You are replying to: .
captcha