به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جان ڤیلکس له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "عین العراق نیوز"دا ده‌ڵێت: ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا پاڵپشتی ده‌کات له سیسته‌می دیموکراتیکی په‌رله‌مانیی ئێستا له عێراق و له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌رۆک وه‌زیرانه‌ی که به‌پێی ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو له عێراق هه‌ڵبژێردرێت، مامه‌ڵه ده‌کات.
ڤیلکس زیادی کرد: به‌ریتانیا پاڵپشتی له‌و بیرۆکه و بنه‌مای ده‌سه‌ڵاتدارانه له عێراق و ئه‌و سه‌رۆک وه‌زیرانه ده‌کات که توانای ئه‌وه‌ی بێت ڕێگا بۆ دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئیتنیکه عێراقییه‌کان دروست بکات و هیچ جۆره جیاوازییێک له نێوان هاووڵاتییانی عێراقی دانه‌نێت.
هه‌روه‌ها باڵوێزی به‌ریتانیا له به‌غدا جه‌ختی کرده‌سه‌ر پاڵپشتی وڵاته‌که‌ی له‌و سه‌رۆک وه‌زیرانه‌ی که هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ باشتربوونی دۆخی ئابووری له عێراق و دامه‌زراندنی شه‌راکه‌ت له‌گه‌ڵ که‌رتی تایبه‌ت له‌و وڵاته، هه‌رێمی کوردستان و جیهان و دامه‌زراندنی که‌شی سه‌رمایه‌دانه‌ری و بازرگانی.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment